ئینگلتەرا

کلۆپ داوایەک لە هاندەرانی لیڤەرپوول دەکات

یاریگا

یۆرگێن کلۆپ ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوول دڵخۆش نییە بەوەی هاندەرانی یانەکەی لە ئەنفێڵد سروودەکەی دەڵێنەوە

دوای بردنەوەی لیڤەرپوول بەرامبەر بۆرنمۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، یۆرگن کلۆپ ڕاهێنەری یانە ئینگلیزیەکە داوای لە هاندەرانی کرد سروودەکەی تایبەت بە ئەو نەڵێنەوە.

15 خولەکی کۆتایی یاریی نێوان لیڤەرپوول و بۆرنمۆس هاندەرانی لیڤەرپوول دڵخۆش بوون بە یەکەم سەرکەوتنیان لە وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلیزی لە یاریگای ئەنفێڵد.

هاندەران ناوی کلۆپ هاوار دەکەن و گۆرانییەکی بۆ دەڵێنەوە بە گۆرانییەک کە لە بیتڵز وەرگیراوە بە ناوی I Feel Fine. بەڵام یۆرگن کلۆپ دوای بیستنی ئەم سروودە داوای لە هاندەرانی لیڤەرپوول کرد و کە چیتر ئەم سرودە نەڵێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button