ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی: دوو یاریزانی لیڤەرپوول ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێن

یاریگا

یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوول، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی لە گەڕی پێنجەمی یۆرۆپالیگ، رایگەیان دوو لە یاریزانی یانەکەی بەهۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێن.

راهێنەرە ئەڵمانیەکە رێدز لە بارەی بارودۆخی یاریزانەکانی یانەکەی، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی بەرامبەر لاسک لێنزی نەمسا گووتی

ئالیسۆن بێکەر و دیێگۆ جۆتا پێکانیان هەیە و ئەم دوو یاریزانەمان ماوەیەک بەدەست نابێت. بێگومان پێکانەکەی ئالیسۆن کەمێک لە پێکانەکەی جۆتا باشترە و زووتر دەگەڕێتەوە یاریگاکان، بۆیە بەشداری یاری داهاتوومان ناکات و بە هەمان شێوەی یارییەکەی رۆژی یەکشەممەش ئامادە نابێت. تەنانەت دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگرین کە هەفتەی دواتریش یاری نەکات. سەبارەت بە دیێگۆ ئەویش پێکانەکەی زیاتر دەخایەنێت و پێکانەکەی سەختتر بووە. بێگومان ناتوانین بە وردی بڵێین کەی ئامادە دەبێت

بابەتی زیاتر

Back to top button