دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مان سیتی ئەستێرەیەکی ریال مەدریدی دەوێت و لیڤەرپوول شوێنگرەوەی کۆناتێی دەستنیشانکرد
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
گفتوگۆکانی تۆتنهام لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی ساڤینیۆس بە 60 ملیۆن پاوەند پێشکەوتوون – مەیڵ
مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ ئیڵیەت ئاندرسن چڕکردووتەوە بڕوایان وایە دەتوانن سەربکەون بەسەر مانچێستەر سیتی و یاریزانە 100 ملیۆن پاوەندییەکەی نۆتینگهام فۆڕێست بگوازنەوە – گاردیان
دەگوترێت ئیڵیەت ئێندەرسن لەبری مانچێستەر یونایتد حەزدەکات پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات – تۆک سپۆرت
بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید ململانێیەکی تووند لەسەر گواستنەوەی مارک کوکورییا دەکەن و یاریزانەکە بڕیاریداوە چێڵسی جێبهێڵێت – مارکا
نیوکاسڵ یونایتد بڕیاریداوە ئەگەر ساندرۆ تۆنالی یان جۆی ویڵۆک یانەکە جێبهێڵن ئەوا گرێبەست لەگەڵ لامین کامارا، یاریزانی مۆناکۆ واژۆ دەکات – تێلێگراف
لە یارییەکەی نێوان ئیتاڵیا و یۆنان، یاریزان دۆزەرەوەکانی مانچێستەر یونایتد چاودێری پیۆ ئێسپۆزیتۆ، هێرشبەری ئینتەر میلانیان کردووە – تیم تۆک
رانداڵ کۆلۆ موانی، هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەیەوێت پەیوەندی بە یوڤێنتوس بکات، توتۆ سپۆرت
مانچێستەر سیتی بیر لەوە دەکاتەوە لەنێوان رۆدریگۆ، هێرشبەری ریال مەدرید و ئیلیمان ئێندیایێ، هێرشبەری ئێڤەرتن یەکێکیان بگوازێتەوە – دەیلی مەیڵ
لیڤەرپوول دەیەوێت گۆنچالۆ ئیناسیۆ، بەرگریکاری سپۆرتینگ بکاتە شوێنگرەوەی ئیبراهیما کۆناتێ – کاوت ئۆفساید
ئاتڵانتا بۆ گواستنەوی نیکۆڵۆ ساڤۆنا، بەرگریکاری ئیتاڵی لەگەڵ نۆتینگهام دەستی بە گفتوگۆ کردووە – گۆڵ
ئەیسی میلان گەڕی دووەمی گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری پێشووی کریستاڵ پاڵاس دەستپێدەکات – کالچیۆ مێرکاتۆ



