ئینگلتەرا

کلۆپ: کاتێک گرێبەستەکەم لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆکرد، نە مادەی هۆشبەرم خواردبوو و نە دیل بووم

یاریگا

یۆرگێن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی دەداتەوە سەبارەت بە ئەگەری وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

لەم چەند ساڵەی دواییدا یۆرگێن کلۆپ هەمیشە یەکێک بووە لە بژاردەکان بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دەنگۆی ئەو کاتە بەهێزتر بوون کاتێک هانسی فلیک لە پۆستەکەی دوور خرایەوە. بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا لەگەڵ جولیان ناگلسمان گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ گرێبەستێکی کورتخایەن تا کۆتایی یۆرۆی 2024 و بە گوێرەی دەنگۆکانیش دوای ئەم یۆرۆ جارێکی دیکە هەوڵ بۆ رازیکردنی کلۆپ دەدرێتەوە.

پێش ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول و لاسک لە یۆرۆپالیگ، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکە پرسیار لە یۆرگێن کلۆپ کرا سەبارەت بە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئەویش وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی بۆ ئەم پرسیارەی دایەوە و گووتی

من دڵسۆزم و پابەندم بە لیڤەرپوولەوە. دڵم لێرەیە لەم یانەیە، پەیوەندی هەشت ساڵەی من لەگەڵ لیڤەرپوول بە ئاسانی ناتوانرێت لە پۆستەکە دووربخرێتەوە. ئەوەندەی لەبیرمە، کاتێک گرێبەستەکەم لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆ کرد، نە مادەی هۆشبەرم خواردبوو و نە بە دیل گیرابووم. من لەسەر خۆم ئەم بڕیارەم داوە

کلۆپ لە ساڵی 2015 بووە راهێنەری یانەی لیڤەرپوول و تاوەکو ساڵی 2026 گریبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button