ئه‌وروپا

باكامبۆ یاریزانی پێشووی ڤیاڕیال بە شێوەیەكی گاڵتە ئامێز باس لە ڕۆشتنی بۆ بارسا دەكات

یاریگا: یاریزانی كۆنگۆلی سیدریك باكامبۆ هێرشبەری یانەی بەكین گوانی چینی باس لە پڕوپاگەندەكانی پەیوەندیكردنی بە یانەی بارسێلۆناوە دەكات.

ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی پێشتر لە هەواڵێكدا باس لە پەیوەندیكردنی هێرشبەرەكە كرا بە یانە كەتەلۆنییەكەوە.

یاریزانەكە لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە شێوەیەكی گاڵتە ئامێز نووسیویەتی: داوا لە بازاڕی گواستنەوە دەكەم ئەو یانەی كە یاری لێ دەكەم بیگۆڕن بۆ بارسێلۆنا.

هەروەها نووسیویشیەتی: من دڵنیام ئەنجامەكان هەرچۆن بێت ئەوا خوای گەورە باشەی منی دەوێت، هیوادارم ئەنجامەكان بەو شێوەیە بێت كە دەمانەوێت، لە یانەیەكی دیكە دەتبینمەوە ئەی گریزمان ببورە ئێستا ناتوانین یاری بكەین پێكەوە.

بارسێلۆنا لە هەولدایە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانە یاریزانێك بۆ شوێنی سوارێز بدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button