ئه‌وروپائیسپانیا

” نرخەکەم هیچ کاریگەرییەکی لەسەرم نیە “

یاریگا
جواو فلێکس، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە نرخی گواستنەوەی کاریگەری لەسەر ئاستی کرد بێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری Abolaـی وڵاتەکەی هێرشبەری رۆخێ بلانکۆس دەگێرێتەوە و دەڵێت ” ئەو کاتەی یانەکەم منیان ئاگادار کردەوە کە بە 126 ملیۆن دەگوازرێمەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید، بڕوام نەکرد و بەخۆم گووت ئائ خوایە چۆن من بەم نرخە دەگوازرێمەوە. ئێستاش هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکەم و ئەو بڕە پارەیەش هیچ فشارێکی لەسەر من دروست نەکردووە “.

فلێکس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڵێنیدا قۆناخی دووەمی لالیگا ژمارەی گۆڵەکانی زیاتر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button