ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمیی: جۆری پێکان و ماوەی دوورکەوتنەوەی فێلیکس ڕاگەیەندرا

یاریگا- دوای ئەوەی لە یاری ئەمڕۆیاندا بەرامبەر ڤالانسیا تووشی پێکان هات، ترس و نیگەرانییەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە جۆرێک بوون کە پێکانەکەی جواو فێلیکسی هێرشبەریان قورسبێت.

ئەگەرچی سیمیۆنی ڕاهێنەر دوابەدوای یارییەکە لە زاری پزیشکی یانەکەوە ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئەگەری پێکانێکی قورسی هەبووبێت، بەڵام تۆزێک پێش ئێستا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە فەرمی جۆر و پێکانی یاریزانە لاوەکەی ڕاگەیاند کە لە پاژنەی قاچی ڕاستیدا دروست بووە و بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی دوە هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

بەوەش ناتوانێت لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایەرلیڤەرکوزن و لە خولی ئیسپانی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ بیڵباو، ئالاڤێس و سیڤییا یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button