ئه‌وروپائیسپانیا

پێکانەکەی جواو فێلیکس قورسە

یاریگا- هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەواڵێکی نائومێدکەریان پێگەشت سەبارەت بە ئاستی پێکرانی جواو فێلێکسی یاریزانی لاوی یانەکەیان.

ئەمڕۆ لە گەڕی نۆیەمی خولی ئیسپانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید پێشوازی لە ڤالانسیا کرد، لەو یارییەی جگە لە لەدەستدانی دوو خاڵ لەلایەن ڕۆخی بلانکۆسەوە، لەدەستدانی فێلێلسی هێرشبەریشیان بەشێکیتری سیناریۆ تاڵەکە بوو.

دوابەدوای یارییەکە سیمیۆنی ڕاهێنەر وتی کە بەوپێیەی قسەی لەگەڵ خودی یاریزانەکەدا نەکردووە، بۆیە تەنها پێی وابووە پێکانەکەی سووک بووە، بەڵام دواتر دوکتۆری یانەکە پێی ڕاگەیاندووە کە پێدەچێت قورسبێت.

یاریەکە 1-1 کۆتایی هات و ئەتڵەتیکۆ لە پلەی چوارەم دەبینرێن بە 16 خاڵەوە، لە باری بردنەوەی ڕیاڵ سویسیداد لە بێتیس، یانەکەی سیمیۆنی دێنە پلەی پێنجەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button