گۆڕانكارییه گهورهكهی مۆندیالی 2026 پهسهندكرا و هەموو هاوکێشەکان دهگۆرێت
فیفا بڕیارێکی گرنگی پەسەند کرد

یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ئەمڕۆ، کۆمەڵێک بڕیار و هەموارکردنەوەی رێکخستنی راگەیاند کە لایەنە داراییەکان، یاسا تەکنیکییەکان و داڕشتنەوەی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانی ساڵانی داهاتوو دەگرێتەوە.
لە کاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی فیفا لە ڤانکۆڤەری کەنەدا، رەزامەندی درا لەسەر بەرزکردنەوەی کۆی تەرخانکراوە داراییەکانی مۆندیالی 2026 کە بڕیارە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەبچێت.
The FIFA Council has confirmed an increase in the financial contribution for the 48 teams participating in @FIFAWorldCup 2026 🏆
— FIFA (@FIFAcom) April 29, 2026
تۆری ئاتێلیتك ئاشكرایكردووه، بەپێی بڕیارە نوێیەکە، کۆی گشتی بودجەی تەرخانکراو بۆ پاداشتەکان بە رێژەی 15٪ زیادی کردووە. پێشتر لە خەمڵاندنەکاندا بڕی 668 ملیۆن دۆلار بۆ ئەم مەبەستە دانرابوو، بەڵام ئێستا فیفا بڕیاریدا ئەو بڕە بۆ 768 ملیۆن دۆلار بەرز بکاتەوە (واتە 100ملیۆن دۆلار زیادکرا.
ئەم بڕیارە دوای ئەو سەرکەوتنە بازرگانییە چاوەڕوانکراوە هات کە بۆ پاڵەوانێتییەکە پێشبینی دەکرێت، هەروەها وەک وەڵامێک بۆ نیگەرانیی ژمارەیەک لە یەکێتییە نیشتمانییەکان سەبارەت بە تێچووەکان لە بارودۆخی ئابووریی ئێستای جیهان و به تایبهت كێشهی باج له ئهمهریكا.
بەپێی هەموارکردنەوە نوێیەکان، گرنگترین بڕگە داراییەکان بەم شێوەیەن:
کۆی گشتی بودجەی پاداشتەکان: لە 668 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 768 ملیۆن دۆلار بەرزکرایەوە.
پاداشتی بەشداریکردن: لە 1.8 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 2.1 ملیۆن دۆلار بۆ هەر هەڵبژاردەیەک زیادکرا.
پاداشتی سەرکەوتن: لە 7 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 8.1 ملیۆن دۆلار بەرزکرایەوە.
پاڵپشتی خەرجی شاندەکان: لە 11.8 ملیۆن دۆلارەوە بوو بە 13.6 ملیۆن دۆلار بۆ هەر هەڵبژاردەیەک.
ئەم زیادکردنە گەورەیە (15٪) وەک وەڵامێکە بۆ ئەو سەرکەوتنە بازرگانییە چاوەڕوانکراوەی مۆندیالی داهاتوو و پاڵپشتی هەڵبژاردەکان لە سایەی تێچووە زۆرەکانی ئێستا.
هەروەها ئەنجومەنی فیفا پێشنیارێکی نوێی تاوتوێ کرد کە رەنگە گۆڕانکارییەکی گەورە لە تۆپی پێی جیهانیدا دروست بکات، ئەویش پابەندکردنی یانەکانە بە بەشداریکردنی لانی کەم یەک یاریزانی ئەکادیمیای یانەکە (تەمەن خوار 20 یان 21 ساڵ) بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە یارییە فەرمییەکاندا.
ئامانج لەم هەنگاوە بەهێزکردنی پشتبەستنە بە بەهرەمەندە لاوەکان لە ناو یانەکاندا و دوورکەوتنەوە لەوەی تەنیا وەک بژاردەیەکی تەکتیکی سەیر بکرێن. بڕیارە ئەم پێشنیارە لە داهاتوودا بۆ پەسەندکردنی کۆتایی بخرێتە ڕوو.



