ئیسپانیا

بارتۆمیۆ: ڤار هۆکار نەبوو بۆ لەدەستدانی لالیگا

یریگا- لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، جۆسێپ ماریا باتۆمیۆ چەند تەوەرێکی گرنگی باس لێوە کرد، لە نێویشیاندا بابەتی پڕ مشتومڕی ڤار.

دوای کەرەنتینە و دەست پێ کردنەوەی یارییەکان، بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە و بڕیارەکانی هەڵایەکی زۆر لەسەر بوو، بە تایبەت لای بارساییەکان و هاندەر و هەوادارەکانی بەوەی ڤار لە بەرژەوەندیڕیاڵ هەڵدەسوڕێت تا نازناوەکە لە زەرژەوەندی مێرەنگی یەکلایی بکاتەوە.

لە لێدوانە نوێیەکەیدا، بارتۆمیۆی سەرۆکی بلاوگرانا لەو بارەیەوە دەڵێت: “ناڵێم تەکنەلۆژیاکە بەو ڕادەیە باش نەبووە کە بووبێتە هۆی ئەوەی ئێمە نازناوەکە لە دەست بدەین، بەڵام بەو ڕادەیەش نموونەیی نەبووە کە شایستەی باشترین خولی جیهان بێت (لالیگا).”

بابەتی زیاتر

Back to top button