ئیتاڵیائیسپانیا

چەند یانەیەک لە لالیگا ئارەزووی گواستنەوەی سەردار ئەزموون دەکەن

یاریگا –

سەردار ئەزمون، هێرشبەری یانەی رۆما و هەڵبژاردەی ئێران، لە لایەن چەند یانەیەکی ئیسپانییەوە گرنگی بەتواناکانی دەدرێت و ئۆفەری پێشکەش دەکەن.

هەرچەندە سەردار ئەزمون ئێستا سەرنجی لەسەر یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیایە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران، بەڵام لەم دواییانەدا دەنگۆی داهاتووی ئەم ئەستێرە ئێرانییە لە میدیاکاندا زۆر بڵاو بووەتەوە.

هێرشبەرە ئێرانییەکە کە بەشێوەی خواستن لە یانەی رۆمای ئیتاڵی یاریی دەکات، لە چەند رۆژی رابردوودا میدیای جۆراوجۆر لە نێویاندا رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە و دەڵێن کە هەردوو یانەی سێڤیا و ریال بێتیس دەیانەوێت هێرشبەرە ئێرانییەکە بگوازنەوە و هێڵی هێەشبەری یانەکانیان بەهێزتر بکەن.

لەلایەکی ترەوە، رۆیشتنی ئیگلیسیاس لە بێتیس و پەیوەندی کردنی بە بایر لیڤەرکوزن، ئەو گریمانەیەی بەهێزتر کرد کە سەردار لە مانگی یەکدا پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکەوە بکات. لە هەمان کاتدا سێڤیا هێشتا گرنگی بەم یاریزانە دەدات.

بە گوێڕەی هەواڵەکەی فابریزیۆ رۆمانۆ، دانیێل دیرۆسی راهێنەری نوێی رۆما جەختی لەسەر بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە کردووەتەوە کە بە تەواوی پشت بە تواناکانی سەردار دەبەستێت و لە پلانەکانی ئەودایە و نابێ جالۆرۆسی بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە.

بەڵام سەردار بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرکوزنی لە دوا بڕیاری خۆی ئاگادارکردۆتەوە کە هیچ خواستێکی نییە بۆ جێهێشتنی پایتەختی ئیتاڵیا، لانیکەم لە گواستنەوەکانی زستانەدا. لە دوو رۆژی رابردوودا دوو یانەی لالیگا بەتایبەت بێتیس بەردەوام پەیوەندیان لەگەڵ لیڤەرکوزن هەبووە، بەڵام ئامادەنەبوونی سەردار بۆ جێهێشتنی رۆما پێچەوانەی خواستی ئەوان بوو.

بە گشتی سەردار لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە 15 یاریی ئەنجام داوە و یەک گۆڵی تۆمارکردووە و یوک ئەسیستیشی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button