
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی پێشكۆتایی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی میوانداری ریال بێتیس دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:15 بەكاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال بێتیس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 37 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا بۆ دووەم وەرز لەسەریەک بووە پاڵەوانی لالیگای ئیسپانیا و بۆ جاری 29 لە مێژوویدا نازناوەكەی بردەوە.
دوێنێ لیڤاندۆڤسكی بەفەرمی دوای كۆتاییهاتنی وەرز رۆیشتنی خۆی لە بارسێلۆنا راگەیاند و یارییەكەی ئەمڕۆ یاریی ماڵئاوایی گۆڵكارە پۆڵەندییەكە لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو دەبێت.
بارسا لەم وەرزەدا 36 یاریی كردووە 30 یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 91 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیای گرتووە.
لە بەرامبەردا ریال بێتیس بەفەرمی گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو یەكلاییكردەوە و لەم وەرزەدا لە كۆی 36 یاریی 14 یاریی بردووەتەوە، 15 یاریی یەكسان بووە و حەفت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ لامین یامال رووبەڕووی ریال بێتیس دەبێتەوە.
ریال بێتیس بە بێ یۆرێنتی، رویال و بارترا رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
ئێریک گارسیا، كوبارسی، مارتن، كانسێلۆ
پێدری، گاڤی
راشفۆرد، ئۆلمۆ، لۆپێز
لیڤاندۆڤسكی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال بێتیس
ڤایێس
بێلیرین، گۆمێز، ناتان، فێرپۆ
رۆكا، ئالتیمێرا
ئانتۆنی، زەلزوولی، لۆ سێلسۆ
باكامبو



