ئیسپانیا

بارتۆمیۆ: فشارەکان وام لێ ناکەن بارسا جێ بهێڵم!

یاریگا- جۆزیپ ماریا بارتۆمیۆ بێدەنگی شکاند و بڕیاری داکە سەرەڕای فشارەکان، ئامادەنییە یانەکە جێ بارسێلۆنا جێ بهێڵێت.

شەوی ڕابردوو هەواڵی ڕۆشتنی لیۆنێل مێسی میدیا جیهانییەکانی تەنی کاتێک ئاشکر بوو کاپتنەکەی بارسا لە ڕێگەی فاکسەوە داوای ڕۆشتنی کردووە.

ئەوەش کاردانەوەی بەرفراوانی بە دوای خۆیدا هێنا چ لە ئاستی ئەفسانە و ناوەندە وەرزششییەکان و، بە ڕادەیەک هاندەرانی بلاوگرانا لەبەردەم یاریگای کامپ نو گردبوونەوەیان ئەنجام دا و داوای دەست لە کار کێشانەوەی بارتۆیۆی سەرۆکیان کرد.

هەر لە درێژەی هەواڵ و کاردانەوەکاندا، سەرچاوەی TyC ئەرجەنتینی و چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی بڵاویان کردۆتەوە کە بارتۆمیۆ لە بەرامبەر مانەوەی مێسی ئامادەیی دەست لە کارکێشانەوەی کردووە لە پۆستەکەی. بەڵام بە پێی هەواڵێک کە پێگەی Goalی وەرزشی بڵاوی کردۆتەوە، بارتۆمیۆ بە ڕۆژنامەی سپۆرتی ڕاگەیاندووە ئەو زانیاریانەی باس لە وازهێنانی سەرۆکایەتیەکەی دەکەن، دوورە لە ڕاستیەوە و ئامادەش نییە لە ژێر فشارەکاندا ئەو کارە بکات.

وا بڕیارە لە ماویەکی نزیکدا، بۆردی یانەکە کبوونەوەیەکیتری گرنگ ئەنجام بدەن بۆ تاوتوێ ردنی هەندێ پرس، بە تایبەت دوای ئەو داواکارییەی مێسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button