ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکەگرنگترین

ئەتڵەتیکۆ مەدردید جواو فیلیکسی وەک یاریزانی نوێی یانەکە ڕاگەیاند

یاریگا- پاش ماوەیەکی زۆر لە گفتوگۆکان، یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بۆندی جواو فیلیکیسی هێرشبەری لە یانەی بەنفیکاوە بۆ پایتەختی ئیسپانیا ڕاگەیاند.

ڕۆخی بلانکۆس ئەمشەو لە پێگەر فەرمییەکانی خۆیەوە گرێبەستی لاوە پورتوگالییەکەی ڕاگەیاند و بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکەش فیلیکسی لاو بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە ڕیزی یانە مەدریدییەکە دەبێت.

هەر لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە یانەکە درێسی ژمارە 7ی بۆ فیلیکس نمایش کردووە کە ئەمەش بە ڕادەیەکی زۆر سەلماندنی ڕۆشتنی ئەنتوان گریزمان. بەهای گرێبەستەکەش وەک لە ڕۆژنانەی ئاسی ئیسپانیدا هاتووە 127.2 ملیۆن یۆرۆیە کە دەیکاتە گرانترین گرێبەستی مێژووی ئەتڵەتیکۆ مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button