ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی گرانترین گرێبەستی مێژوو

یاریگا- ڕاپۆرتەکان لە ئیسپانیاوە باس لەوە دەکەن یانەی چێڵسی بۆ تۆکمەترکردنی پرۆژەکەی چێڵسی بە ڕاهێنرایەتی فرانک لامپارد، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێکی مێژوویی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی، بلووز چاوی لە سوود وەرگرتنە لە تواناکانی یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی ئەتڵەتیکۆ مەدرید، بەو پێیەی لامپارد گۆڵچیە سلۆڤینیەکە بە ڕزگارکەری پرۆژەکەی دەزانێت، لە،کاتێکدا کە هەر بە گوێرەی سەرچاوەکان هێشتا لێک تێنەگەشتن لە نێوان لامپارد و کیپای گۆڵپارێزیدا هەیە.

ڕاپۆرته جیاوازەکان زانیارییەکان بەوە دەوڵەمەند دەکەن کە لووز لە پێناو ئەو گواستنەوەیە، ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن بداتە یانە ئیسپانییەکە، یانیش کیپای گۆڵپارێز لە مامەڵەکەدا بەکار بهێنن.

ئەم نیازەی چێڵسی لە کاتێکدایە کە یانەی ڤالێنسیا چاویان بڕیوەتە تواناکانی کیپا بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی دوو ساڵ. ئەوەش شوێنی بوارەکە زیاتر بۆ یانە لەندەنیەکە دەڕەخسێنێت ئۆبلاک بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

گۆڵچیەکەی ڕۆخی بلانکۆس نزیکەی ساڵێکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی نوێ کردۆتەوە تا ساڵی 2023. مەرجێکی نوێی لە خۆ گرووە کە لە بەرامبەر هەڵوەشانەوەیدا بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ دانراوە. قایلبوونیش بەو دەستەوارە 100 ملیۆنێکەی چێڵسی، ئۆبلاک دەکاتە گرانترین گرێبەست لە مێژوودا لەسەر ئاستی گۆڵپارێزان.

بابەتی زیاتر

Back to top button