
یاریگا –
بەشێوەیەکی گشتی، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لە بڕیارەکانی یانەکە خاوەنی قسەی کۆتاییە، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی سپێشەڵ وەن بێرنابیۆ، پێدەچێت بابەتەکە ئەوەندە ئاسان نەبێت.
پەیوەندییەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز لەگەڵ ئەو راهێنەرانەی لە سەردەمی ئەودا سەرپەرشتیی ریال مەدریدیان کردووە، هەمیشە تایبەتمەندیی خۆی هەبووە، سەرۆکی یانەی شاهانە، بە پاڵپشتیی خۆسێ ئانخێل سانچێزی بەڕێوەبەری گشتیی یانەکە، زۆرجار بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوە و زیادکردنی یاریزانان و ستافی پێکهاتەی تیپەکەی دەدات.
بەپێی نوێترین پێشهاتەکان، لەگەڵ گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە، یەکەم بەریەککەوتن لە نێوان راهێنەرە پۆرتوگالییەکە و سەرۆکی یانەکەدا روویداوە؛ کێشە سەرەکییەکە پەیوەندی بە مانەوەی ئانتۆنیۆ پینتوس، راهێنەری جەستەییوە هەیە وەکوو بەرپرسی ئامادەکاریی جەستەیی تیپەکە.
ئەم حاڵەتە شتێکی نوێ نییە لە مێژووی یانەکەدا؛ هاوینی رابردوو کاتێک چابی ئاڵۆنسۆ پۆستی راهێنەرایەتیی وەرگرت، نەیویست پشت بەم شارەزا ئیتاڵییە ببەستێت، بەڵام دوای ماوەیەک، بە بڕیار و سەپاندنی سەرۆکایەتیی یانەکە، پینتوس گەڕێندرایەوە، ئەمەش تەنیا چەند رۆژێک پێش ئەوەی ئاڵۆنسۆ لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس سێرجیۆ ڤالێنتین لە رادیۆی EsRadio، هەمان سیناریۆ خەریکە دووبارە دەبێتەوە و مۆرینیۆ لە پلانەکانیدا نییە کار لەگەڵ پینتوس بکات، بەڵکوو دەیەوێت ئاننتۆنیۆ دیاس لەگەڵ خۆی بهێنێت، کە پێشتر لە یانەی بێنفیکا راهێنەری جەستەیی بووە لەگەڵیدا و لەو سەردەمەدا یانەکە بەدەگمەن کێشەی پێکانی یاریزانەکانی هەبووە.
José Mourinho no quería que Antonio Pintus fuera el encargado de la preparación física del Real Madrid. Él queria poner a Antonio Días al frente, con quién ha estado en el Benfica y donde apenas han tenido lesiones.
Antonio Pintus es una petición del club.
— Sergio Valentín (@Sergivalentin_) July 11, 2026
ئێستا، رۆڵی پینتوس لەم قۆناخەی مێرێنگی وەکوو مەتەڵێک ماوەتەوە، هەرچەندە مۆرینیۆ لەگەڵ ستافە هونەرییەکەیدا دەرکەوتووە، بەڵام هێشتا پێگەی پینتوس لە پەیڕەوی نێوخۆیی و هێڵکاریی ستافی یانەکەدا دیارینەکراوە.



