گرنگترینمۆندیالی 2026

مشتومڕێکی گەورە لەسەر گۆڵەکەی ئینگلتەرا؛ کێبڵی کامێرای یاریگا کێشە دروست دەکات و فیفاش وەڵام دەداتەوە

نهێنی هەژمارکردنی گۆڵەکەی جود بێڵینگهام

Yariga App

یاریگا –

جود بێلینگهام ئەوەی کرد کە هەمیشە دەیکات؛ تۆپەکەی وەرگرت لە کاتێکدا کەسانی دیکە نەیاندەویست بەرپرسیارێتییەکە هەڵبگرن، بەرەو لای چەپ رۆیشت و هێڵی بەرگریی نەرویجی شێواند و تۆپەکەی خستە تۆڕەکەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئەم گۆڵەی بێڵینگهام بەس بوو بۆ ئەوەی بە گومانکاران بسەلمێنێت کە ئەو ئامادەیە لە ساتە سەختەکاندا نەک تەنیا بۆ یانەکەی، بەڵکوو بۆ وڵاتەکەشی رۆڵی یەکلاییکەرەوە بگێڕێت، بەڵام دەبوو ئەم گۆڵە رەتبکرێتەوە و سیستەمی ڤار هەڵەیەکی گەورەی کرد، هەرچەندە روونکردنەوەی خۆی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.

رووداوەکە چۆن بوو؟
کاتێک تۆپەکە لە لێدانێکی گۆڵی نەرویجەوە بەرزکرایەوە و یاریزانێکی ئینگلتەرا کۆنترۆڵی دەکات، پێدەچوو تۆپەکە بەر کێبڵی ئەو کامێرایە کەوتبێت کە لەسەرووی یاریگاکەوە هەڵواسراوە.

بۆچوونی شارەزایانی ناوبژیوانی
بەپێی یاساکانی تۆپی پێ و وەکوو ئەوەی مارک کلاتێنبێرگ، ناوبژیوانی پێشووی پرێمەرلیگ و شیکەرەوەی ئێستای تۆڕی FOX Sports پشتڕاستی کردووەتەوە، دەبوو ناوبژیوان یارییەکە بوەستێنێت و سەرلەنوێ دەستی پێبکاتەوە.

سیستەمی ڤار دەتوانێت دەستوەردان بکات ئەگەر بەرکەوتنی تۆپەکە بە کێبڵی کامێراکە بەشێک بێت لە هێرشێک کە گۆڵی لێ بێتە بەرهەم، ئەمە حاڵەتێکە کە ڤار دەتوانێت پێداچوونەوەی بۆ بکات و دەبوو ڤار ناوبژیوان ئاگادار بکاتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ناوبژیوانانی نێو یاریگا حاڵەتەکەیان نەبینی و بووە هۆی هەژمارکردنی گۆڵ، دەبوو ژووری ڤار لەبری ناوبژیوان دەستوەردانی بکردایە، سەرەڕای ناڕەزایەتییە توندەکانی یاریزانانی نەرویج، بڕیارەکە نەگۆڕدرا و گۆڵەکە هەژمار کرا.

روونکردنەوەی فیفا بۆ کۆتاییهێنان بە مشتومڕەکان
دوای دروستبوونی ئەم هەرا گەورەیە، فیفا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە ئەوان داتاکانیان بەوردی پشکنیوە، بەپێی زانیارییەکانی ئەو هەستەوەرەی کە لە ناو تۆپەکەدا جێگیر کراوە، لە کاتی رووداوەکەدا هیچ لەرینەوە و هێڵێکی بەرکەوتن لەسەر گرافیکەکە تۆمار نەکراوە، ئەمەش واتای ئەوەیە کە تۆپەکە لەڕاستیدا بەر کێبڵەکە نەکەوتووە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش سیستەمی ڤار دەستوەردانی نەکردووە و گۆڵەکە دروستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button