ئەنجامی کۆتایی؛ ئەرجەنتین سویسرای تێپەڕاند و گەیشتە پێشکۆتایی
سویسرا ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی قۆناخی 8 ـی جامی جیهانیی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و سویسرا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئەرجەنتین توانی سەرکەوتن بەسەر سویسرا بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی؛ هەردوولا چەندین هێرشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی یەکتری دواجار تانگۆ بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردەوە.

گۆڵەکەی ئەرجەنتین لەلایەن ئالێکس ماک ئالیستەر لە خولەکی 10. خولیان ئالڤارێز لە خولەکی 112 و لاوتارۆ مارتیێز لە خولەکی 121 کران، گۆڵەکەی سویسرا لەلایەن دان ئێندۆی لە خولەکی 67 کرا.
بەو سەرکەوتنەش، ئەرجەنتین بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال کردەوە و رووبەڕووی ئینگڵتەرا دەبێتەوە، لە بەرامبەردا سویسرا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



