ئاسیاگرنگترین

سەیرترین هاندەری تۆپی پێ لە جیهاندا

یاریگا
زۆرن ئەو کەسانەی لە پێناو بینینی یارییەکانی یانەکانیان لە نزیکەوە، هەزارەها کیلۆمەتر ببڕن و هەشیانە ئامادەن پارەیەکی خەیاڵی بدەن بۆ ئەم مەبەستە، بەڵام هاندەرێکی ئێرانی لەگەڵ هەموو ئەوانە جیاوازە.

محەمەد رەزا فەهیمی خەڵکی شاری قائیمشەهرە ئێرانە و هاندەری یانەی نەساجی شارەکەیەتی و لە یارییەکی یانەکەی داوای لە پزیشکەکان کردووە بە هەر شێوەیەک بێت بیگوازنەوە ناو یاریگا بۆ بینینی یارییەکی یانەکەی و پزیشکەکانیش بێ دڵیان نەکردووە و رێگەیان پێداوە کە لەسەر تەختی ئامبۆلانس بگوازرێتەوە بۆ یاریگا و لەوێوە بینەری یاری یانەکەی بێت.

رەزا فەهیمی چیرۆکێکی خەمناکی هەیە، ئەو هاندەرە تەمەنی 30 ساڵە و 20 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ باوکی بریاریدا بچێتە یاریگەیەک و بینەری یاری پێرسپۆلیس و شەموشەک بێت، ئەوەبوو پەیژەکانی یاریگایەکە داڕما و ئەو هاندەرە لە نێو هەزارەها قوربانی رزگاری بوو، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە رێگادا تووشی رووداوێکی هاتوچۆ دەبێت و لەو کاتەوە لە نەخۆشخانەدایە و لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button