ئه‌مریکا

هاندەرانی مێسی توڕەن

یاریگا

بەهۆی یاریی نەکردنی لیۆنێل مێسی لە یارییەکەی بەرامبەر ئاتلانتا یونایتد، هاندەرانی ئەو یاریزانە توڕە و نیگەرانن.

یاریی نێوان هەردوو یانە لە یاریگای مێرسیدس بێنز بەڕێوەچوو، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر زۆرێک لە هاندەرانی مێسی هەوڵیاندا بلیتی یارییەکە بکڕن بۆ ئەوەی سەیری بکەن.

لێشاوی هەوادارانی وایکردبوو نرخی بلیتەکان لە بازاڕی رەش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە و هەزاران کەسیش بڕە پارەیەکی زۆریان داوە بۆ کڕینی بلیتی یارییەکە.

کاتێک 70 هەزار هاندەر لە یاریگای ئەتلەنتا بۆیان دەرکەوت کە لیۆ مێسی لەم یارییەدا ئامادە نییە، زۆر بێ هیوا بوون.

ئەم نائومێدییە بۆ بەشێک لە هاندەرانی مێسی گۆڕا بۆ توڕەیی، بەشێکیشیان لە کۆتایی یارییەکەدا بە میدیاکانیان ڕاگەیاند کە هەر بلیتێکیان بە 150 دۆلار کڕیوە و چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد لیۆ مێسی نەبینن.

دوای یارییەکە هاندەرێکی مێسی بە توڕەییەوە بە ماڵپەری ئاتلێتیکی گووت

ئێمە لە مەمفیسەوە بە ئۆتۆمبێل چووین بۆ بینینی مێسی. پێنج کاتژمێر شۆفێریم کرد، چەند کاتژمێرێکی کەم پێش یارییەکە زانیم کە مێسی یاری ناکات، بەڵام تاوەکو پێش یارییەکە بە کوڕەکەمم نەگووت. نەمزانی چۆن بڵێم مێسی نابینێت؟ کێ وەڵامی کوڕەکەم دەداتەوە؟”

بابەتی زیاتر

Back to top button