ئه‌وروپا

ئەو یاریگانەی زۆرترین هاندەر لە ساڵی 2023 تێدا ئامادەبووە

یاریگا

ماڵپەری ترانسفێرمارکێت ئاماری ئەو یاریگانەی لە ساڵی 2023 بڵاوکردەوە، کە زۆرترین هاندەری لەخۆ گرتووە و یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ تایبەت بە یانەی بارسێلۆنا لە پلەی یەکەمی ریزبەندیەکە دێت.

یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆی تایبەت بە یانەی بارسێلۆنا، لە ساڵی رابردوو بە تێکرا بۆ هەر یارییە، نزیکەی 83 هەزار و 273 هاندەر تێدا ئامادەبووە بۆ هاندانی یانەکەیان، واتە ئەو یاریگایە لە پلەی یەکەم دێت، بەڵام بۆ ئەمساڵ و چەندان ساڵی دیکە، ئەم یاریگایە ناتوانێت ئەم ریکۆردە تۆمار بکاتەوە، لەبەر ئەوەی لەژێر نۆژەنکردنەوەدایە و هیچ یارییەکی تێدا ناکرێت.

لە پلەی دووەمیش یاریگای سیگنال ئێدۆنا پارکی تایبەت بە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دێت، ئەو یاریگایەش ساڵی رابردوو بە تێکرا بۆ هەر یارییەک، نزیکەی 81 هەزار 312 هاندەر ئامادەبووە.

 لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمیش، یاریگاکان یانەی بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتد و هەروەها یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دێن، ئەو یاریگایانەش ساڵی رابردوو زۆرترین هاندەرانی ئەو یانەیە تێدا ئامادەبوینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button