ئه‌مریکاگرنگترین

هیگواین هاندەرانی تۆپی پێ شۆک دەکات: چی لێهاتووە؟

دوای 4 ساڵ لە وازهێنان دۆخی گۆنزالۆ چۆنە؟

Yariga App

یاریگا –

هاندەرێک وێنەیەکی خۆی لەگەڵ گۆنزالۆ هیگواین لە شەقامەکانی میامی بڵاوکردووەتەوە.

گۆنزالۆ هیگواین لە ساڵی 2022 دوای کاروانێکی وەرزشی پڕ لە سەرکەوتن، وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێ راگەیاند. لەو کاتەوە زۆرتر لە چاوی خەڵک و میدیاکان دوورکەوتووەتەوە. زانیارییەکی زۆر کەم دەربارەی ژیانی ئێستای دەزانرێت، تەنیا ئەوە نەبێت کە وەکوو راهێنەری پەرەپێدانی یاریزانان لە یانەی ئینتەر میامی کار دەکات، هەمان ئەو یانەیەی کە وازهێنانی تێیدا راگەیاند.

هەر لەبەر ئەوەیە کە دوایین دەرکەوتنی هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کردووە. وێنەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەلایەن هاندەرێکەوە بڵاوکراوەتەوە، کە لە فرۆشگایەکی وەرزشیی شارەکەی لە ئەمریکا بە رێکەوت بینیویەتی.

هەندێک لەو هەزاران کۆمێنتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان کە بۆ وێنەکە هاتوون بریتیین لە:
“زۆر بە تەمەنتر دەردەکەوێت”
“چی لێ هاتووە؟”
“دەبێت بە گاڵتەت بێت”
“ناوەکەی نەنوسرابایە قەت نەم دەناسییەوە”
“دەڵێی کابراکەی GTAـیە”

ستایلی جلوبەرگەکەشی یارمەتیدەر نەبوو بۆ ئەوەی باشتر دەربکەوێت، ئەمە زۆر جیاوازە لەو وێنەیەی کە خەڵک لە “پیپیتا” لە یادیان ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button