ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

دوایین زانیاری؛ کیلیان ئێمباپێ بەشداریی کلاسیکۆ دەکات؟

کیلیان لەنێوان کلاسیکۆ و مۆندیال؛ کامیان هەڵدەبژێرێت؟

Yariga App

یاریگا –

‌کاتێک رۆژژمێرەکان بەرەو رێکەوتی 10ـی ئایار دەڕۆن، دڵەڕاوکێ لە ریال مەدرید تەنیا لەسەر ئەنجامی یارییەکە نییە، بەڵکوو بەشداریکردنی کیلیان ئێمباپێیە کە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.

رۆژنامەی لو پاریسیان بڵاویکردووەتەوە، بە ئەگەری زۆر کیلیان ئێمباپێ بەشداریی کلاسیکۆ ناکات، چونکە هەموو سەرنجی لەسەر ئەوەیە بە تەواوەتی بۆ مۆندیال ئامادەبێت.

سەرەڕای گەڕانەوەی پێش کۆتایی وەرز، بەڵام ئێمباپێ بە فەرمی لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئیسپانیۆل بێبەش دەبێت. گەورەترین نیگەرانی هاندەرانی شاهانە، یاریی کلاسیکۆیە بەرامبەر بارسێلۆنا؛ تاوەکوو ئێستا گەڕانەوەی بۆ ئەو یارییە گرنگە لەژێر گومانێکی گەورەدایە و هێشتا بە تەواوی مسۆگەر نییە.

لە کاتێکدا ریال مەدرید لەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا ماڵئاوایی کردووە و 11 خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە، بەڵام هیچ سەرکێشییەک بە ئێمباپێوە ناکرێت. ئامانجی سەرەکی یاریزانەکە گەیشتنە بە لووتکەی ئامادەیی بۆ مۆندیالی2026  کە لە 11ـی حوزەیران دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button