ئینگلتەراگرنگترین

هاندەرانی ئێڤەرتۆن هەڕەشە دەکەن

یاریگا

هاندەرانی یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگڵتەرا، بەیاننامەیەکی فەرمیان بڵاوکردەوە و توڕەیی خۆیان لە لێبڕینی 10 خاڵ لە یانەکەیان راگەیاند و هەڕەشەش لە بەرپرسانی پرێمەرلیگ دەکەن.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاوکردەوە، هەفتەی رابردوو یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگڵتەرا بەهۆی یاسایی دارایی خاوێن، رووبەڕووی سزایەکی قورس بووەوە و لە کۆتاییدا ئەو یانەیە 10 خاڵی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لێکەمکرایەوە، ئەمەش بووەتە هۆی توڕەبوونی هاندەرانی یانەکە.

دەیڤ کێلی، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری هاندەرانی یانەی ئێڤەرتۆن لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی میرەر گووتی

ڕۆژی یەکشەممە بە بینەرانی پریمەرلیگ لە سەرانسەری جیهان پیشانی دەدەین ئەوانەی ئەو هەڵە گەورەیان کردووە، رووبەڕووی یانەیەکی خراپ بونەتەوە. گودیسۆن پارک شوێنێکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات. بەڵام ئەمە تەنها سەرەتای چیرۆکێکی درێژە و بەم زووانە کورت نابین. ئێمە دەمانەوێت تۆپی پێ بگەڕێنینەوە سەر ڕێڕەوی خۆی و ئەوەش مانای ئەوەیە گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە پریمەرلیگدا بکەین

بابەتی زیاتر

Back to top button