ئیسپانیاگرنگترین

قەیرانی متمانە؛ رافینیا لە داهاتووی خۆی لە بارسێلۆنا بەگومانە

رۆژنامەی سپۆرت راپۆرتێکی لەسەر نیگەرانییەکانی رافینیا لە بارسێلۆنا بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا، چووەتە نێو قۆناخێکی قووڵی بیرکردنەوە سەبارەت بە پلانەکانی بۆ داهاتوو و لە یانەکەی بە گومان کەوتووە.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرای کردووە، بەهۆی پێکانە زۆرەکانی و شکستی یانەکە لە چامپیۆنزلیگ، رافینیا دوودڵە لە مانەوە و دەیەوێت دڵنیابێتەوە یانەکە پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ رکابەریکردن لە ئەوروپا دروستدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، یاریزانەکە بەراشکاوی گومانەکانی خۆی گەیاندووەتە کارگێڕیی یانەکە، ئەمەش نەک وەکوو یاخیبوون، بەڵکوو وەکوو رێزێک بۆ ئەو یانە کاتالوونییەکە.

سەرەڕای ئەوەی رافینیا وەرزێکی ئاستبەرزی بەسەربردووە و خاوەنی 19 گۆڵ و 8 ئەسیستە لە 31 یارییدا، بەڵام پێکانە ماسولکەییەکان بوونەتە مۆتەکەی ئەم وەرزەی. بەهۆی پێکانەوە 19 یاریی گرنگی لەدەستداوە، دیارترینیان یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید کە تێیدا یانەکە ماڵئاوایی کرد. ئەم دوورکەوتنە کاریگەرییەکی دەروونی قورسی لەسەر یاریزانەکە دروست کردووە.

رافینیا تەنیا بە بردنەوەی لالیگا رازی نییە؛ ئامانجی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و کێبڕکێکردنە بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵی 2027. ئەو دەیەوێت دڵنیابێتەوە کە ئایا بارسا دەتوانێت پێکهاتەیەکی ئەوەندە بەهێز دروستبکات کە هاوشانی رکابەرە ئەوروپییەکانی دیکە بێت یان نا.

هەڵوێستی یانەکە
هانزی فلیک و دیکۆ بە تەواوی متمانەیان بە رافینیا هەیە و وەکوو سەرکردەیەکی ژووری جلگۆڕین سەیری دەکەن. یانەکە هیچ فشارێکی ناخاتە سەر و کاتی تەواوی پێ دەدات بۆ بڕیاردان. هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن کە رافینیا لە یانەکە دەمێنێتەوە، بەتایبەت کە خێزانەکەی لە کاتالوونیا زۆر دڵخۆشن. چاوەڕوان دەکرێت رافینیا لە کلاسیکۆی 10ـی ئایاردا ئامادە بێت بۆ ئەوەی پێکەوە ئاهەنگی بردنەوەی نازناوی لالیگا بگێڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button