ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

بە گوێڕەی داتا هالاند خراپترین یاریزانە

یاریگا –

بەگوێرەی داتاکان، هالاند خراپترین یاریزانی رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان مانچێستەر سیتی و ریال مەدریدە.

شەوی رابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری ریال مەدریدی کرد، یانە ئیسپانییەکە بەلێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی.

ئەوەی جێگای سەرنجە، جارێکی دیکە ئێرلینگ هالاندی نەرویجی نەیتوانی ببێت بە فریادڕەسی یانەکەی، نەک هەر ئەوە، بەڵکو بەدرێژایی 90 خولەک یاریکردن بە تەواوی لە یاریگادا ونبوو و ئاستێکی خراپی پێشکەشکرد.

بەڵام ئەمە جاری یەکەم نییە ئەستێرە نەرویجییەکە بەرامبەر ریال مەدرید ون دەبێت، بە گوێڕەی داتاکان هالاند خراپترین یاریزانی رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هەردوو یانەکەیە.

هالاند بەرامبەر یانە ئیسپانییەکە 4 یاری کردووە، نەیتوانیووە هیچ گۆڵ و ئەسیستێک بکات، لە دوو یاریشیان لە یاریگای خۆیان 180 خولەک بەرامبەر ریال مەدرید یاری کردووە، تەنیا 11 پاسی درووستی هەبووە، 4 شوتی کردووە و لەو دوو یاریەدا تەنیا 1 شوتی بۆناو گۆڵی مێرێنگی کردووە.

جیا لەوەش دەرفەتێکی گەورەی گۆڵکردنی لەدەستداوە، بەشداری هیچ گۆڵێکی نەکردووە و بەتەواوی دەستەوەستان بووە، بۆیە بە زمانی داتا، ئێرلینگ خراپترین یاریزانی مانچێستەر سیتییە کە رووبەڕووی ریال مەدرید بووبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button