ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێمباپێ: بردنەوەكەی پاریس كاریگەری لەسەر بڕیارەكەم نابێت

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا دەكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بە ئەنجامی هەردوو یاری پاریس سانجێرمان بە شەش گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

لە دوای یارییەكە بۆ كەناڵ+ ئێمباپێ گوتی:

بردنەوەكەی پاریس هیچ كاریگەری ناكاتە سەر بڕیارەكەم و بڕیارەكەم ناگۆڕێت.

شانازی دەكەم بە پۆشینی درێسی پاریس سانجێرمان چونكە پاریسیم، خەون بە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەكەم دەبینم، هەوڵ دەدەین بچینە وێمبڵی بۆ یاری كۆتایی.

وا بڕیارە رۆژی 29ی ئەم مانگە پاریس سانجێرمان لە یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ ببێتە میوانی بۆرووسیا دۆرتمۆند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button