ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لێدوانەكانی گواردیۆلا پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید

یاریگا –

كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پێش رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێپ گواردیۆلا پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید:

ئێمە خواستێكی زۆرمان بۆ بردنەوە لە ریال مەدرید هەیە، سەرەڕای سەختی ئەو كارە، چونكە گۆڕانكاری گەورە هەیە بەراورد بە وەرزی رابردوو.

راگرتنی ڤینیسیۆس؟

باشترین یاریزان كە بتوانێت ڤینیسیۆس جونیۆر رابگرێت كایڵ وۆڵكەرە، بەڵام ئەو پێكانی هەیە، بۆیە دەبێت چارەسەرێك بدۆزینەوە، بێگومان ڤینیسیۆس یاریزانێكی نایابە.

جود بێڵینگهام؟

یاریزانێكە خاوەن بیركردنەوەیەكی جیاوازە، ئەمەش وا دەكات جیاوازی درووست بكات، ئەو وەرزێكی نایاب لەگەڵ ریال مەدرید بەسەر دەبات، هێشتە گەنجە و كاروانێكی وەرزشی دوور و درێژی لە پێشە.

ڤاردیۆڵ؟

لەگەڵمان گەشت دەكات، بەڵام بەشداریكردنی گومانی لەسەرە.

كۆنترۆڵكردنی تۆپ یان بردنەوە؟

ناتوانین بێینە ئیسپانیا تەنیا بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی تۆپ بكەین، دەبێت ئازاریان بدەین و هەوڵی گۆڵكردنیش بدەین.

لە قۆناخی شازدەدا ریال مەدرید بە بردنەوە لە لایپزیگ و مانچێستەر سیتیش بە بردنەوە لە كۆپێنهاگن خۆیان گەیاندە ئەم قۆناخە.

بابەتی زیاتر

Back to top button