ئیتاڵیا

ئینتەر میلان ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی لاوتارۆ دەکات

یاریگا

لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، بەم زووانە واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات و دەبێتە خاوەنی مووچەیەکی خەیاڵی.

هێرشبەرەکەی نێرازۆری بە ئاستێکی نایاب تێدەپەڕێت و ئەو یاریزانە لە 13 گەڕی سێریائەی، 13 گۆڵی تۆمارکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی پاسکوال گوارۆ، پەیامنێری نزیک لە ئینتەرمیلان، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەم هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵە، چەند مانگێک لەمەوبەر سەردانی نووسینگەی نێرازۆری کرد و بەڕێوەبەرانی یانەکەی تاقیکردووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بە مەرجی زیادکردنی مووچەکەی.

لاوتارۆ مووچەی ساڵانەی نزیکەی 6.5 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ پاداشتەکانیشی، بەڵام لە گرێبەستە نوێیەکەی مووچەکەی بۆ نزیکەی 9 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا زیاد دەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button