ئه‌ڵمانیا

هیچ یانەیەک بواتێنگی ناوێت

یاریگا

هەوڵەکانی جیرۆم بواتینگ ئەستێرەی پێشووی یانەی بایرن میونشن بۆ گەڕانەوەی بۆ بۆندسلیگا کۆتایی هات و دەگووترێت بەڕێوەبەری یانەیەک کە ئارەزووی گواستنەوەیان دەکرد و ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.

جیرۆم بۆاتینگ، ئەستێرەی پێشووی یانەی بایرن میونشن و هەروەها هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، هەوڵی زۆر دەدات بگەڕێتەوە بۆندزلیگا، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە هێشتا کاروانی وەرزشی کۆتایی نەهاتووە و دەتوانێت چەند ساڵێکی دیکەش بەردەوام بێت.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە یانەیەکی بۆندزلیگا لە هەوڵی گواستنەوەی بۆاتینگە.

بەگوێرەی زانیارییەکانیش یانەکە هایدنهایم بووە و لەگەڵ ئەم بەرگریکارە ئەڵمانییە گەیشتووەتە ڕێککەوتن و بەم زووانە پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە راهێنەری هایندهایم هەموو ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە و رایگەیاند ئەوان هیچ پەیوەندیەکیان لەگەڵ بواتێنگ نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button