ئینگلتەراگرنگترین

دێربی لەندەن… چێڵسی تووڕە و ئارسیناڵی تۆقێنەر

یاریگا –

ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 19:30 لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ، لە دێربی لەندەن یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی ئارسیناڵ دەکات.

بەرلەم یارییە، ئارسیناڵ لەکۆی 8 یاری ئەم وەرزەی خولەکە 6 یاری بردووەتەوە، یارییەکی دۆڕاندووە و یارییەکیش یەکسانبووە، بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ تۆتنهام پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

چێڵسیش سەرەڕای گۆڕینی راهێنەر و کردنی گۆڕانکاری گەورە لە تیپەکەیدا، هێشتا سیناریۆی ئاستە خراپەکەی وەرزی رابردووی بەردەوامە.

بلوز لە کۆی 8 یاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ تەنیا 3 یاری بردووەتەوە، 6 یاری دۆڕاندووە و لە 2 یاریشدا یەکسانبووە، بە کۆکردنەوەی 11 خاڵیش پلەی 11ی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

مێژووی رووبەڕووبوونەوەکانیان:

ئارسیناڵ و چێڵسی لە مێژوودا 207 یارییان بەرامبەر بە یەکتر کردووە، ئارسیناڵ 82 یاری بردووەتەوە، چێڵسی خاوەنی 66 بردنەوەیە و لە 59 یاریدا یەکسانبوون.

چێڵسی بەدوای تۆڵەدا دەگەڕێت، بەوپێیەی لە هەردوو یاری وەرزی رابردووی خولەکە بە ئارسیناڵ دۆڕا، گەنەرزیش چاوی لە مسۆگەرکردنی پێشەنگی خولەکەیە بەبێ ڕکابەری و هەموو هێزی خۆی بۆ شکستپێهێنانی بلوز دەخاتەگەڕ

هەر لەم یارییە هاندەرانی چێڵسی سوپڕایزێک بۆ ئێدین هازارد دەکەن:

هاندەرانی چێڵسی سورپرایزێك بۆ هازارد ئامادە دەكەن

بابەتی زیاتر

Back to top button