ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیاندرۆ ترۆسارد ئارسیناڵ جێدەهێڵێت

روو لە سوپەرلیگی تورکیا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ دەستبەرداری لیاندرۆ ترۆسارد، هێرشبەری بەلجیکی دەبێت

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بێشکتاشی تورکی بۆ گواستنەوەی لیاندرۆ ترۆسارد، هێرشبەری بەلجیکی لەگەڵ ئارسیناڵ گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەو یاریزانە بە 17 ملیۆن پاوەند دەگوازێتەوە ریزەکانی.

ئارسیناڵ لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزان 31 ساڵانییە راستەوخۆ 15.4 ملیۆن پاوەندی پێدەدرێت و 1.7 ملیۆن پاوەندی دیکەش وەکوو پاداشت وەردەگرێت.

ترۆسارد کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا بەشداریی مۆندیال دەکات، تەنیا یەک ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ئارسیناڵ ماوە و لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ئارسیناڵ بەنیازە دەستبەرداری هێرشبەرێکی دیکە ببێت.

هەردوو یاریزانی بەڕازیلی، گابڕیێل خێسوس و گابڕیێل مارتینێلی یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکانیان ماوە، بەڵام مارتینێلی بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە لەبەردەستدا دەبێت.

ئارسیناڵ گوێ بۆ ئەو ئۆفەرەنا دەگرێت کە پێشکەشیان دەکرێت، بەڵام بە هەرزان دەستبەرداریان نابێت و بۆ گابڕیێک خێسوس داوەی 18 بۆ 20 ملیۆن پاوەند دەکات.

ئارتێتا زۆر بە کەمی پشت بە خێسوس و مارتینێلی دەبەستێت، ترۆساردیش لە دێسێمبەری داهاتوو دەبێتە 32 ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button