دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ پاریس ئۆفەریکی مێژوویی پێشکەشی ئالڤارێز دەکات و ریال مەدرید ناوەڕاستکارێکی مان یونایتدی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئارسیناڵ رازیبووە، لیاندرۆ ترۆسارد، هێرشبەری بەلجیکی بە 17 ملیۆن پاوەند بە بێشکتاش بفرۆشێت – ئاتلێتیک
مان سیتی، مان یونایتد، ئارسیناڵ و چێڵسی ململانێی گواستنەوەی ئالێکس سکۆت، ناوەڕاستکاری بۆرنمس دەکەن – تیم تۆک
ریال مەدرید چاودێری کۆبی مەینوو، ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد دەکات – فیچاخێس
مانچێستەر سیتی، ریال مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە کە روبن دیاز، بەرگریکاری پۆرتوگالی بۆ فرۆشتن نییە – تیم تۆک
کۆمۆ ئۆفەرێک بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ترێڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری چێڵسی ئامادە دەکات – سکای سپۆرتس
رۆما ئامادەیە 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مەیسن گرینوود، هێرشبەری مارسیلیا خەرج بکات – کۆرێری دێلۆ سۆرت
لویس ئێنریکێ، داوای گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز دەکات و پاریس سانجێرمان دەزانێت پێویستە ئۆفەرێکی مێژوویی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات – فیچاخێس
ئەگەر ئێنزۆ فێرناندێز چێڵسی جێبهێڵێت، چابی ئاڵۆنسۆ هەوڵی گواستنەوەی ئاردا گولەر و ئۆرێلیان چوامێنی دەدات – سپۆرت
ئاتلێتیکۆ مەدرید ئۆفەرێکی نوێ بۆ گواستنەوەی مۆرتن یولێمان، کاپتنی سپۆرتینگ ئامادە دەکات، دوای ئەوەی ئۆفەری یەکەمی رۆخی بلانکۆس بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند رەتکرایەوە – ئەی بۆلا
وێستهام ئارەزووی گواستنەوەی دوایت مەکنیڵ، هێرشبەری ئێڤەرتن دەکات – سکای سپۆرتس
دالێی بلیند، بەرگریکاری هۆڵەندی دوای جێهێشتنی جیڕۆنا، لە گەڕانەوە بۆ ئەیاکس نزیکە – Algemeen



