فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ مۆناكۆ راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی فیلیپێ لویسی بەڕازیلی وەكوو راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

هەژماری فەرمی مۆناكۆ لە پلاتفۆرمی ئێكس فیلیپێ لویس وەكوو راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

یەکەم ئەزموونی راهێنەرایەتی بەرگریکارەکەی پێشووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی فلامینگۆی خوار 17 ساڵان بوو، لە هاوینی هەمان ساڵ پۆستی راهێنەرایەتی خوار 20 ساڵانی هەمان یانەی وەرگرت و دواتر بۆ تیپی یەکەمی یانەکە سەرخرا.

فیلیپێ 99 یاریی فلامینگۆی بەڕێوەبرد، 62 یاریی بۆ یانەکە بردەوە، لە 21 یاریی یەکسان بوو و 16 یاریشی دۆڕاند، سێ نازناویشی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button