ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فیلیپێ لویس نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی ئەوروپا

گفتوگۆکان دەستیانپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایەر لیڤەرکوزن، فیلیپێ لویسی بەڕازیلی وەکوو بژاردەی یەکەم بۆ جێگرەوەی کاسپەر هولماند دەستنیشانکردووە.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی ناوداری تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان لیڤەرکوزن و ەاهێنەرە بەڕازیلییەکە دەستیپێکردووە، هەرچەندە ناوی چەند بەربژێرێکی دیکەش لەسەر مێزی گفتوگۆی بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکەیە، بەڵام لویس ئامانجی لەپێشینە و روونی یانەکەیە بۆ ئەو پۆستە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی روونکردووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو بەرپرسانی یانەکە لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ لویس بەردەوام بن، چونکە لیڤەرکوزن ئامانجیەتی بە خێرایی گۆڕانکارییەکە لە پۆستی راهێنەرایەتیدا تەواو بکات و دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ بکات.

لیڤەرکوزن ئەم وەرزە بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ لەژێر سەرپەرشتی هولماند لە پلەی شەشەمی ریزبەندی کۆتایی بەم وەرزەی بۆندسلیگا هێنا.

Back to top button