ئیسپانیاگرنگترین

چیرۆکی پۆشینی درێسی ژمارە 10 لە زمانی ڤینی خۆیەوە و ستایشی لامین یامال

"کەس بڕوای پێم نەبوو، بەڵام ئێستا یەکێکم لە کاپتنەکانی ریال مەدرید"

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل، لە زنجیرەیەک لێدوانی نوێ و گرنگدا تیشک دەخاتە سەر چەندین تەوەرەی هەستیار.

ڤینیسۆس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CazéTV، لەسەر لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی شاهانە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی و نێیمار دا سیلڤا، تاوەکوو دەگاتە رکابەرییەکانی کلاسیكۆ و دۆخی ئێستای هەڵبژاردەی بەڕازیل دەدوێت.

سەبارەت بە ریال مەدرید

هەرگیز وێنای ئەوەم نەکردووە لە دەرەوەی ریال مەدرید بم، زۆرترین چێژ لە هەموو ساتێکی ئێرە دەبینم، چونکە ئەمە یانەی خەونەکانمە. هەمیشە خەونم بەوەوە دەبینی لێرە یاری بکەم و بتوانم بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بم. ئێستا یەکێکم لە کاپتنەکانی تیپەکە، سەرەڕای ئەوەی هێشتا زۆر گەنجم. ئەمە شتێکی گرنگە کە تەنیا چەند جارێکی کەم لە مێژوودا روودەدات. بۆیە، من زۆرترین چیژ لە هەموو ساتێک دەبینم و دەمەوێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم لێرە بمێنمەوە.

سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

هیچ پەلەم بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم نییە، تاوەکوو ساڵی 2027 گرێبەستم هەیە، بۆیە تاوەکوو ئەو کاتە، شتی زۆرمان هەیە لەگەڵ ریال مەدرید گفتوگۆی لەسەر بکەین، ریال مەدریدیش شتی زۆری هەیە لەگەڵ ئێمە باسی بکات. هەمووان ئارامین، سەرۆک متمانەی پێمە و منیش متمانەم پێیەتی.

لامین یامال

خەڵکی بۆ سەیرکردنی باشترین یاریزانەکان بلیت دەکڕن، لامین یامالیش یەکێکە لەو یاریزانانەی کە هاندەران بۆ ئەوەی یارییکردنی ببینێت پارە دەدەن. بەڵام کاتێک لە کلاسیكۆدا پێ دەنێینە نێو یاریگا، دەمانەوێت یەکتر ببەزێنین.

دۆخی هەڵبژاردەی بەڕازیل

دەزانم خەڵکمان نائومێد کردووە، بەڵام ساتەوەختەکە هاتووە کە هەمووان یەکبگرین بۆ ئەوەی چیرۆکەکەمان بگۆڕین و ئاهەنگگێڕان بگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکەمان.

نهێنیی درێسی ژمارە 10

درێسی ژمارە 10 موڵکی بێیمارە، ئەوە زۆر روونە، ئانچێلۆتی داوای لێکردم ژمارە 10 بپۆشم، چونکە بژاردەکان لە نێوان من و رافینیا بوون، بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتییەکی زۆر نەخرێتە سەر شانی یاریزانێکی دیکە، راهێنەر داوای لێکردم بیپۆشم، منیش بەب ێ هیچ ترسێک ئەوەم کرد، کاتێک نێیمار و رۆدریگۆ لەوێ نەبوون، من درێسی ژمارە 10ـم وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button