
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی نیوكاسڵ یونایتد دەستپێكردووە.
گۆردن لە مێركاتۆی زستانەی 2023 لە ریزەكانی ئێڤەرتنەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد و تاوەكو 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.
💣 EXCLUSIVA MD
🔥 ¡El Barça avanza por el fichaje de Anthony Gordon!
📌 En un movimiento relámpago, Deco también negoció en Londres por el inglés, que gusta mucho y prioriza al Barcelona por delante de Bayern y Liverpool@ffpolo🤝@martinezferran https://t.co/IgEifoXvGJ
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) May 26, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن بەرەوپێشچووە.
دیكۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا گەشتی لەندەنی كردووە و سەرنجی یاریزانەكەی بۆ بارسا راكێشاوە.
جیا لە بارسێلۆنا هەریەک لە یانەكانی لیڤەرپوول و بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە 25 ساڵانەكە دەدەن بەڵام یاریزانە ئینگلیزیەكە تامەزرۆیە پەیوەندی بە بارساوە بكات و بەپەرۆشە بەشداری لە پڕۆژەكەی هانزی فلیک بكات.
لیڤەرپوول دەیەوێت بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد سەڵاح هێرشبەرە ئینگلیزیەكە بگوازێتەوە بەڵام گۆردن خەون بە پۆشینی درێسی بارسێلۆناوە دەبینێت و ئامادەیە لە پێناو پەیوەندیكردنی بەو یانەیەوە مووچەكەی كەمبكاتەوە.
نیوكاسڵ نرخی یاریزانەكەی بە 85 بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ دیارییكردووە و ئەو نرخەش بارسێلۆنا ئامادەنییە بۆ گواستنەوەی خەرجی بكات.



