جیهانگرنگترین

پاتریک ڤیێرا دەبێتە شوێنگرەوەی راهێنەرێکی دوورخراوەی مۆندیال

Yariga App

یاریگا –

پاتریک ڤیێرا هەلێکی گەورەی بۆ هاتووەتەپێشەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی هەڵبژاردەیەکی تۆپی پێ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپ، ڤیێرا بووەتە بژاردەیەکی گرنگ بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی سەنیگال.

ڤیێرا وەک یاریزان، بە یەکێک لە ئەفسانەکانی ئارسیناڵی ئینگلیزی دادەنرێت (19960-2025). بەڵام لەگەڵ یانەکانی وەک کان، ئەیسی میلان، یوڤێنتوس، ئینتەر میلان و مانچێستەر سیتیش یاریی کردووە. وەک راهێنەریش بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2016 دەستیپێکرد لەگەڵ یانەی نیویۆرک سیتی ئەمریکی. پاشان نیس، کریستاڵ پاڵاس، ستراسبۆرگ و جێنوای تاقیکردەوە.

لیکیپ زانیویەتی یەکێتی تۆپی پێی سەنیگال ڤیێرای وەک بژراردەیەکی گرنگ سەیردەکات بۆ شوێنگرتنەوەی پاپێ تیاو کە دوای کرانەدەرەوەیان لە مۆندیالی 2026 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بۆ زانین، پاتریک هەر لە سەنیگال لەدایکبووە. ئەو لە تەمەنی 8 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا روویانکردە فەڕەنسا. ناوبراو نەگەڕایەوە بۆ زێدی خۆی ساڵی 2003، ئەوەش واتا دوای 19 ساڵ جێهێشتنی سەنیگال.

بابەتی زیاتر

Back to top button