گرنگترینمۆندیالی 2026

تەواو؛ دوو ناوبژیوانی مۆندیالی 2026 دووردەخرێنەوە

سەرکەوتنی فەرەنسا بووە هۆی دوورخستنەوەیان

Yariga App

یاریگا –

سەرکەوتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی 2026، بووە هۆی ئەوەی تیمی ناوبژیوانانی ئەم وڵاتە چیدیکە نەتوانن یارییەکانی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەببەن.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، بەپێی یاساکانی یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، بوونی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە چوارگۆشەی زێڕیندا رێگری دەکات لەوەی ناوبژیوانانی سەرەکیی هەمان وڵات لە یارییەکانی پێشکۆتایی، دیاریکردنی پلەی سێیەم و یاریی کۆتاییدا ئامادە بن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی بێلایەنی و دوورکەوتنەوە لە هەر گومانێک.

بەم شێوەیە مۆندیالی 2026، بۆ هەردوو ناوبژیوانی دیاری فەرەنسی کلیمێنت تورپین و فرانسیۆس لێتێکسەر بەفەرمی کۆتاییهات.

سەبارەت بە ناوبژیوانی سێیەمی فەرەنسی، جێرۆم بریسارد، بڕیاردراوە کە هێشتا لە پاڵەوانێتییەکەدا بمێنێتەوە و ئەرکەکانی لە جامی جیهانیدا بەردەوام بن، بەڵام تەنیا وەک ناوبژیوانی تەکنەلۆژیای ڤار دەتوانێت بەشداریی یارییەکانی داهاتوو بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button