گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی؛ کڕواتیا راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

سلاڤین بیلیچ، وەکوو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی کڕواتیا دەستنیشانکرا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کڕواتیا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ سلاڤین بیلیچ، راهێنەری کڕواتی گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەو راهێنەرە 57 ساڵانییە وەکوو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی کڕواتیا دەستنیشانکراوە.

کڕواتیا لە قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 لەسەر دەستی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دوورخرایەوە، دوای یارییەکە زلاتکۆ دالیچ دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە کێشایەوە، کە دالیچ 12 ساڵ بوو راهێنەرایەتی کڕواتیای دەکرد.

سلاڤین بیلیچ پێشتر راهێنەری یانەکانی فەتح، واتفۆرد، وێست بڕۆمیچ، ئیتیحاد، وێستهام، بێشکتاش لۆکۆ مۆسکۆ بووە. هەروەها پێشتر و 20 ساڵ لەمەوبەر لە 2006 تاوەکوو 2012 بۆ ماوەی شەش ساڵ راهێنەری کڕواتیا بووە.

سلاڤین لە 65 یاریی سەرپەرشتی هەڵبژاردەی کڕواتیای کردووە، 42 یاریی بردووەتەوە، 14 یاریی یەکسانبووە و نۆ یاریی دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button