بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ رۆشتنی ئەستێرەیەکی دیاری ئارسیناڵ راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

لیاندرۆ ترۆسار ئارسیناڵ جێدەهێڵێت و یانەی داهاتووشی ئاشکراکرا.

ئەستێرە بەلجیکیەکە زستانی 2023 بە بڕی 20 ملیۆن پاوەندی جێگیر و 7 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکاریەکان لە بڕایتنەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی ئارسیناڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ترۆسار پەیوەندی بە بەشیکتاشەوە دەکات و ئەو یانە تورکیە توانی لە کۆتاییدا رەزامەندی یاریزانە 31 ساڵیەکە بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو رۆشنایی سەوزیان لەلایەن گەنەرزەوە بۆ هەڵکرا.

رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە لە بەرامبەر گواستنەوەی لیاندرۆ، یانە لەندەنیەکە 18 ملیۆن یۆرۆی جێگیر وەردەگرێت و 2 ملیۆنی دیکەش لە ئەگەر دەستکەوت و نازناوەکان.

رۆمانۆ جەختی لە زانیاریەکانی کردووەتەوە و نووسیویەتی کە ترۆسار سبەی دەگاتە ئیستەنبوڵ بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی و ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button