بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گرێبەستێکی خەیاڵی رۆجەرز دەکاتە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی گواستنەوەکاندا

Yariga App

یاریگا –

مۆرگەن رۆجەرز بووەتە ئامانجی یانە گەورەکان و نرخێکی خەیاڵی بۆ دانراوە.

رۆجەرز کە ئێستا لەگەڵ ئینگلتەرا گەیشتووەتە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی 2026، هاوینی 2024 بە بڕی تەنها 8 ملیۆن پاوەند لە مێدڵزبەرەوە گواسترایەوە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا و تا ئێستا یەکێکە لە رەگەزە کاریگەرەکانی ڤیێلا کە توانیان ببنە پاڵەوانی یۆرۆپالیگی 2025/26.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەکرەم کۆنور رۆژنەمانووسی ناسراوی ئەروپا، ئارسیناڵ یاریزانە 23 ساڵیەکەی کردووەتە ئامانجی گواستنەوەکانی هاوینە و دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی و رۆڵی یاریزانی ژمارەی 10ی پێبدات.

ئەم هەوڵەی گەنەرز لەکاتێکدا کە مارتین ئۆدیگار کە ساڵانێکە لەو پێفەیە یاریدەکات، نزیکە لەوەی یانەکە جێبهێڵێت.

رۆژنامەنووسەکە ئاشکرایکردووە تۆپچیەکان ئۆفەرێکی گەورەی ماددیان بۆ گواستنەوەی رۆجەرز ئامادەکردووە.

ئەکرەم ئەوەشی نووسیوە کە چێڵسیش خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام نرخەکەی مۆرگەن و کێبڕکێ توندەکان بۆ گواستنەوەی، وای لە بلووز کردووە نەتوانن هەنگاوی کرداریی بۆ بنێن.

سەبارەت بە بەهای یاریزانەکە کە دەتوانێت لە هەردوو پێگەی ناوەراستی هێرشبەریی و باڵەکانیش یاریی بکات، کۆنور ئاشکرایکردووە ئاستۆن ڤیلا داوای 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی زانیویانە ئیلەیت ئەندرسن لە نۆتینگهامەوە بە بڕی 135 ملیۆن یۆرۆ گواستراوەتەوە بۆ مانچێستەر سیتی.

ئەگەر ئارسیناڵ ئامادەبێت ئەو نرخە بدات کە ئاستۆن ڤیلا داوای دەکات، ئەوا رۆجەرز دەبێتە سێیەم گرانترین یاریزان لە مێژووی گواستنەوەکاندا لەدوای نێیمار دا سیلبڤا لە بارسێلۆناوە بۆ پاریس سانجێرمان (222 ملیۆن یۆرۆۆ) و، هەروەها عوسمان دێمبێلی لە مۆناکۆ بۆ پاریس سانجێرمان (180 ملیۆن یۆرۆ).

بابەتی زیاتر

Back to top button