ئه‌مریکاگرنگترین

ئەفسانەیەکی ئوروگوای دەبێتە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئوروگوای راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد و ئەفسانەیەکی ئەو وڵاتە پۆستەکە وەردەگرێت.

ئوروگوای لە مۆندیالی 2026 بە راهێنەرایەتی مارسێلۆ بێلسا بە هەبوونی کۆمەڵێک ئەستێرە لە ریزەکانیدا چاوەرواندەکرا تا قۆناخە پێشکەتووەکان بروات، بەڵام هەر لە قۆناخی 32 کرایەدەرەوە ئەگەرچی کۆمەڵەکەشی لە کۆمەڵە زۆر قورسەکانی پاڵەوانێتیەکە نەبوو. بەڵام پلەی سێیەمی بەدەستهێنا لەدوای هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و کەیپ ڤێردی، تەنها لە سعوودیە باشتربوو. هەربۆیە راهێنەرە ئەرجەنتینەیەکەیان لە پۆستەکە دوورخستەوە.

ئەمشەو یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دیێگۆ فۆرلانی وەک راهێنەری نوێ دەستنیشانکرد.

فۆرلان کە ئێستا تەمەنی 47 ساڵە، بە ئەستێرەیەکی دیاری نەوەی زێرینی ئوروگوای دادەنرێت. ناوبراو لە ساڵی 2002-2014 درێسی هەڵبژاردەی سێلیستی پۆشی و توانی لەگەڵ هاوتیمەکانیدا ببنە پاڵەوانی کۆپا ئەمریکای 2011. ساڵێک بەرلەوەش و لە مۆندیالی 2010 ئوروگوایان گەیاندە چواگۆشەی زێڕین.

فۆرلان دوای وازهێنانی لە یاریکردن، بواری راهێنەرایەتی تاقیکردەوە. سەرەتا لەگەڵ یانەی پینارۆڵ کە پێشتر یاریی بۆکردبوون. لە زستانی 2019 ئەرکەکەی لەو یانەیە وەرگرت، دوای کەمتر لە 10 مانگ بەهۆی ئەنجامە ناپێویستەکانیەوە دوورخرایەوە. دواتر لەگەڵ یانەی ئاتینا دەستیپێکرد بەڵام لەگەڵ ئەو تیمەش تەنها شەش مانگ بەردەوامبوو کاتێک لە سێتەمبەری 2021 دوورخرایەوە.

فۆرلان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیەوە بەشێوەی کاتی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی پێدراوە. رێککەوتنەکەیان تا مانگی مارس/ئازاری داهاتووە. هاوکات لەگەڵیشیدا سەرپەرشتی تیمی خوار 20 ساڵان دەکات.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button