
یاریگا –
ریال مەدرید گرێبەستی ئانتۆنیۆ رودیگەری ئەڵمانی و بەرگریكاری یانەكەی نوێدەكاتەوە.
رودیگەر لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی چێڵسیەوە بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت.
🚨 BREAKING: Toni Rüdiger and Real Madrid reach verbal agreement on new contract valid until June 2027.
Plan to sign soon also with timing for official statement to be dictated by elections process ongoing.
Rüdiger has accepted Real proposal. 🔐 pic.twitter.com/bCf2Ckvf9U
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 26, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئانتۆنیۆ رودیگەر و ریال مەدرید گەیشتنە رێککەوتنی زارەکی سەبارەت بە گرێبەستێکی نوێ کە تاوەكوو مانگی حوزەیرانی 2027 بەردەوام دەبێت.
پلانەکە وایە بەمزووانە گرێبەستەكە واژۆ بکرێت، هەروەها کاتی راگەیاندنی فەرمی بەپێی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان دیاریدەکرێت.
رودیگەر پێشنیارەکەی ریال مەدریدی قبووڵ کردووە.
رودیگەر لەم وەرزەدا بەشداری لە 26 یاریی كردووە و توانیویەتی گۆڵێک بكات.



