ئینگلتەراگرنگترین

وێستهام مانەوەی نونۆ ساتۆی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

وێستهامی ئینگلیزی بەردەوامبوونی نوونۆ سانتۆی پۆرتوگالی لە پۆستی راهێنەرایەتی تیمەکە بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند.

وێستهام دوای وەرزێکی بێ ئومێدکەر، بە فەرمی لە خولی نایابی ئینگلیزی دابەزی. یانەکە کە وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنشیپ یاریی دەکات، هیوادارە بە خێرایی بگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.

هامەرز پەیامێکی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختیان کردەوە کە سانتۆ رەزامەندی دەربڕیوە بۆ مانەوە لەگەڵ تیمەکە بۆ وەرزی داهاتوو بە مەبەستی گەڕاندنەوەی وێستهام بۆ پرێمەرلیگ لە یەکەم هەوڵدا.

ئەم راهێنەرە پۆرتوگالییە پێشتر ئەزموونی وەررزێکی لە چامپیۆنشیپدا هەبووە کاتێک سەرپەرشتی وۆڵڤزی دەکرد و لە ساڵی 2018دا دوای بەدەستهێنانی نازناوەکە بە 99 خاڵ، گەیاندنیە پرێمەرلیگ.

وێستهام لە بەیاننامەکەیدا گوتی: کۆی ئەو خاڵانەی لە 17 یاریی کۆتایی خولی نایابدا کۆمانکردەوە گەیشتە 25 خاڵ، کە ئەم تێکڕایە ئەگەر بەدرێژایی وەرز بوایە دەگەیشتینە پلەی حەفتەمی ریزبەندی جگە لەوەش، هەست دەکەین ئەو باشبوونە بەرچاوەی لە گیانی تیمەکە و یەکگرتووییاندا لە مانگی یەکەوە دروست بووە و بووەتە هۆی باشتربوونی ئاست و ئەنجامەکان، وای لێدەکات ئەو پیاوە بێت کە شیاوە بۆ سەرکردایەتیکردنمان بەرەو پێشەوە.

یانە لەندەنییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە وەرزی داهاتوودا کار دەکات بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاندەران کە بەهۆی دابەزینی یانەکەوە خەمبارن.

وێستهام بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ وەكوو سێیەم یانە دابەزیە چامپیۆنشیپی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button