
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی چارەنوسسازدا وێستهام لە یاریگای خۆی میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بەكاتی هەولێر وێستهام لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 36 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

وێستهام لە ناوچەی دابەزینی پرێمەرلیگدایە و تاكە هیوای بۆ مانەوە بردنەوەی یارییەكەی ئەمڕۆیە لە ئارسیناڵ.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 35 یاریی نۆ یاریی بردووەتەوە، نۆ یاریی یەكسان بووە و 17 یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی 18 پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ تەنیا چەند یارییەكی كەم لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دوورە.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 35 یاریی 23 یاریی بردووەتەوە حەفت یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
وێستهام بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئارسیناڵ ئامادەن.
ئارسیناڵ بە بێ تیمبەر و میكێل مێرینۆ رووبەڕووی وێستهام دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی وێستهام
هێرمانسن
وان بیساكا،ماڤرۆپانۆس، دیساسی، دیۆف
فێرناندیز، سۆچیک، سەمەرڤیڵ
بۆون، ویڵسن
كاستێیانۆس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
موسكێرا، سالیبا، گابریێل، هینكاپێ
زوبیمێندی، رایس
ساكا، ئیزێ، ترۆسارد
هاڤێرتز



