ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

هاندەرانی چێڵسی سورپرایزێك بۆ هازارد ئامادە دەكەن

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ رێزلێنانێكیان بۆ ئێدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی پێشووی یانەكەیان ئامادەكردووە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلیزیدا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیڵی مەیڵ هاندەرانی بلووز ئەمڕۆ لە رێگەی بانەرێكی گەورەوە سوپاسگوزاری خۆیان بۆ هازارد دەردەبڕن لە دوای بڕیاری وازهێنانی لە یاریكردن.

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ئێدین هازارد بەشێوەیەكی یەكجاری و لە تەمەنی 32 ساڵیدا وازهێنانی خۆی لە یاریكردن راگەیاند.

ئەستێرەكەی پێشووی بلووز لەگەڵ ئەو یانەیە 7 وەرز یاری كردووە و توانیویەتی 110 گۆڵ بكات لە 352 یاریدا و بە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی پرێمەرلیگ ناوی دەبرێت.

ماڵئاوا هازاردی تۆقێنەر.. جوانترین گۆڵەکانی ئەفسانەی بەلجیکا

بابەتی زیاتر

Back to top button