ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ برینەکانی ئێڤەرتۆنی قوڵتر کرد

یاریگا

ئێڤەرتۆن و ئارسیناڵ لە گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ رووبەڕووی یەکتری بونەوە و یارییەکەش بە بردنەوەی یانەی دووەم کۆتایی هات.

ئێڤەرتۆن لە کاتێکدا لە یاریگای خۆی پێشوازی لە گەنەرز کرد، ئەو یانەیە پێش ئەم یارییە تامی بردنەوەی نەکرد بوو و لە کۆی چوار یاریی ئەم وەرزە خاوەنی سێ دۆڕان و بەرامبەربونێک بوو.

نیوەی یەکەم یاریزانانی ئێڤەرتۆن لە خولەکی 21 گۆڵی یەکەمی یارییەکەیان تۆمار کرد، بەڵام گۆڵەکە لە بەختی ئەوان رەتکرایەوە. دواجار 45 خولەکی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

نیوەی دووەم یاریزانانی هەردوولا بەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانیان و لە خولەکی 69 لیاندرۆ ترۆسارد توانی تاکە گۆڵی یارییەکە لە بەرژەوەندی ئارسیناڵ بکات و یارییەکەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

بەم شێوەیە ئارسیناڵ چوارەم بردنەوەی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا و کۆی خاڵەکانیشی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ گەیاندە 13 خاڵ.

لە بەرامبەردا ئێڤەرتۆن بەردەوامی بە ئەنجامە خراپەکانیدا و تووشی چوارەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو و بە تەنها خاڵێک لە پلەی 18 ریزبەندی مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button