ئینگلتەرا

ستۆنز ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا

دوای ئەوەی پێکانەکەی کیڤن دی برۆینی پشتڕاستکرایەوە و بۆ ماوەی چەند مانگێک لە یاریگا دوورکەوتەوە، جۆن ستۆنز یەکێکی دیکەیە لە یاریزانە کاریگەرەکانی پێپ گواردیۆلا، بەهەمان شێوە تووشی پێکان بووە.

ماڵپەری مانچستەر ئیڤینینگ نیوز بڵاویکردەوە، ستۆنز بەهۆی کەمێک پێکانەوە لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بەرامبەر بێرنلی بەشداری نەکرد و هاوکات لە بردنەوەکەیان بەرامبەر سیڤییا لە جامی سوپەری ئەوروپا لەسەر کورسی یەدەگ بوو و بەشداری ئەو یارییەشی نەکرد.

مان سیتی لە نێوان سێڤییا و یارییەکەی دوێنێی بەرامبەر نیوکاسڵ مەشقی نەکرد، بەڵام بەپێی زانیارییەکان ستۆنز تووشی پێکان بووە لە ماسولکەکانیدا و بەو هۆیەوە بەشداری یارییەکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر بە نیوکاسل نەکرد.

دوای یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسل یونایتد، پێپ گواردیۆلا راهێنەری ستیزن پێکانی ستۆنزی پشت راستکردەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە وادەی دوور کەوتنەوەی نەکردووە و سەرچاوەکانی ئەم وڵاتەش باس لەوە دەکەن، جۆن نزیکەی دوو بۆ سێ هەفتە دوور دەکەوێتەوە و رەنگە دوای یارییە نیودەوڵەتیەکان بگەرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button