ئیسپانیا

چاڤی: ئانسۆ فاتی بۆ ئێمە یاریزانێکی گرنگە

یاریگا

چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر کادێز لە گەڕی دووەمی خولی ئیسپانیا بەشداری کرد و گووتی

سێرجیۆ ڕاهێنەرێکی گەورەیە، بە پلانی 4-4-2 و بەرگرییەکی توند یاری دەکەن و ئاستێکی باشیان هەیە. ئێمە بە باشی ڕاهێنانمان کردووە بۆ ئەوەی سەرسامیان بکەین و هیوادارین باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین

راهێنەرەکەی بلاوگرانا سەبارەت بە ماتیۆ ئەلیمانی بەرێوەبەری وەرزشی پێشووی یانەکەشیان دەڵێت

من ماتێۆ دەمێکە دەناسم، ئەمە بڕیاری یانەکەمان بوو، هاوکارییەکی باشمان لەگەڵ یەکتردا هەبوو و نامەوێت هیچ شتێکی خراپ بڵێم سەبارەت بە هاتنی دیکۆ. باس لەوە کراوە کە من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ دیکۆدا نییە، ئەمەش درۆیە. ماتێۆ کارێکی خەیاڵی کردووە، بارسا بەبێ ماتیۆ و جۆردی کرۆیف پێشبینی ناکەێت. من زۆر ئاسوودەم لەگەڵ دیکۆ. پێم وایە هاوکارییەکی باشمان لەگەڵ یەکتردا دەبێت. من دیکۆم خۆشدەوێت، وەک چۆن ماتیۆ و یۆردیم خۆشدەویست

چاڤی لەبارەی دەنگۆکانی گواستنەوەی جواو فێلێکس هێرشبەری پۆرتوگالی ئاتلێتیکۆ مەدریدیش گووتی

من پێم خۆش نییە ناوی یاریزانێکی دیاریکراو بهێنم. گۆڕەپانی وەرزش دەزانێت ئێمە بیر لە چی دەکەینەوە. دەبینین ئایا دەتوانین پێکهاتەکەمان بەهێز بکەین

راهێنەری بارسێلۆنا سەبارەت بە دەنگۆی چوونی ئانسۆ فاتی بۆ ریال مەدرید بە سەرسورمانەوە وەڵامی دایەوە و گووتی

گاڵتە دەکەیت، نەخێر؟ پێشتر زۆر بە ڕوونی باسم لە ئانسۆ کردووە و ئەم قسانە هیچ مانایەکیان نییە. ئانسۆ یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە، ئەو میراتی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی یانەکەیە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button